بە پێی هەواڵی مێهر، تورکیا لە سێ ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە باکووری سووریا بەشێک لە خاکی ئەم وڵاتەی داگیر کردووە. ئەنقەرە لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی خۆی دژی کوردەکان لە ساڵەکانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ سێ شاری گەورەی عەفرین، سەرێکانی و گرێ سپی و دەیان گوندی لە کۆنترۆڵی هێزە کوردەکان دەرهێنا.
ئەم گۆڤارە سەبارەت بە ناوچە کۆنترۆڵ کراوەکانی سووریا لە لایەن توورکیاوە، نووسیویە: تورکیا ئێستا ٨ هەزار کیلۆمەتر واتا ٥ لەسەدی خاکی سووریا کۆنترۆڵ دەکات و نێوان ١٢ تا ١٥ هەزار هێزی سەربازی خۆی لەوێ جێگیر کردووە.
بە پێی ئەو زانیاریانەی میدل ئیست فۆرم بڵاوی کردۆتەوە، تورکیا هێزێکی ٨ تا ١٠ هەزار کەسی لە شەڕکەرە سووریەکانی لە ژێر کۆنترۆڵ دایە.
ئەم گۆڤارە ڕایگەیاندووە تورکیا دەیەوێ لە ڕێگای داگیرکردنی باخ زەیتوونەکان، بڕینی دارەکان و گواستنەوەیان بۆ ناوچەکانیتر، کوردەکان لەم ناوچانە بکاتە دەرەوە.
میدل ئیست هەروەها ئاماژەی بۆ هەندێ کردەوەی دیکەی تورکیا وەکوو دزینی کوردەکان کردووە و ڕایگەیاندووە لە ماوەی سێ ساڵدا زیاتر لە ٧ هەزار کەس لە لایەن هێزەکانی تورکیا لە عەفرین دزراون.
هەروەها لەم گۆڤارەدا ئاماژە بە ٥٠٠ قوتابخانە لە باکووری سووریا کراوە کە دەبێ تێیدا زمانی تورکی فێرببن. هەروەها ناوی گوندەکان، گۆڕەپانی شارەکان و قوتابخانەکان تورکییە و ئاڵای تورکیا لە سەر ڕێکخراوە حکوومەتییەکان شەکاوەیە.
ئەم گۆڤارە بەو ئاکامە گەیشتووە کە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی تورکیا لە سووریا، وەکوو سنووری نێوان تورکیا و سووریا دیاری کراوە و ئەگەری ئەوە هەیە کە تورکیا بیەوێ ئەم ناوچانە بە وڵاتی خۆیەوە بلکنێ.
Your Comment